کەناڵی هیوا میوانداری خاتوو پەیمان عزەدین لە کۆنگرەی دەنگە ناڕازیەکان دەکات، لە بەرنامەیەکی تر سەبارەت بە قەیران و ناڕەزاییەکانی کوردستان.
لەم بەرنامەیەدا کە دوو ڕۆژ پێشتر تۆمار کراوە شەماڵ عەلی و خاتوو پەیمان عزەددین لە گروپی کۆنگرەی دەنگە ناڕازیەکان سەبارەت بە ناڕەزاییەکانی دوایی کوردستان، کۆنگرەی دەنگە ناڕازیەکان، پەیوەندی ئەم گروپە بە ناڕەزاییەکانەوەو هەروا پرسی ڕێکخراوبوون و ستراتیجی بەسەرکەوتن گەیاندنی ناڕەزاییە جەماوەریەکان گفت و گۆ دەکەن.
سەعات ٩ی ئەمشەو بینەری بەرنامەکە بن لەسەر پەیجی کەناڵەکەمان لە فەیسبوک facebook.com/kanalihiwa
هەروا لە ڕێگای یوتیبەوە youtube.com/kanalihiwa
5-1-2021