پەیوەندی نێوان کایەکانی سیاسەت و ئابووری لە هەرێمی کوردستان
ئەم گفت و گۆیە لە نیوان گۆنا سەعید لە کەناڵی هیوا بە میوانداری دکتۆر دارا محەمەد ، مامۆستای بەشی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی لەندەن -سەوەس .. بە ڕێوە دەچێت و ئەم پرسانە تاوتوێ دەکرێن:
:
ئەو فرسەتانەی کە بۆ دەسەڵاتی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ هاتنە پێش دوا بەدوای گۆڕێنی سیستەمی سیاسی ..
دەوری دام و دەزگا و ئامرازە سیاسیەکان لە مسۆگەر کردنی بەرژەوەندی ئابووری حیزبو پێکهاتەکان ..
کێشەی سیاسی نێوان بەغدا و هەرێـم ئایا کێشەی ناسیۆنالیزمی کورد و عەرەبە ؛ یان کێشەی گەندەڵی و بەهەدەر دانی سامانی گشتی یە؟
ئایا ڕێکەوتنیان چ شتێك لە بەرنامەی ئەم حکومەتە و چۆنیەتی دابەشکردنی موچە و خزمەتگوزاریە گشتیەکان کە ئەجێندای نیولیبرالیزمە دەگۆڕێت ؟