کێشەی “قەرزداری” دەسەلاتی هەرێم و کاریگەریەکانی لەسەر باری ژیان و گوزەرانی خەڵک لە ئێستا و ئایندەدا !
لەم بەرنامەیەدا ، گۆنا سەعید لەگەڵ میوانی بەرنامە، توێژەر و مامۆستای زانکۆ ” ئومێد قەرەداغی” سەبارەت بەم پرسانە گفت و گۆ دەکەن : قەرزەکانی هەرێم چەندن و سەرچاوەکەیان لە کوێ وەیە ؟
ئەو قەرزانە ی کە لە رابردوودا وەرگیراون لە چیدا سەرف کراون ؟
پەیوەندی نێوان قەرز و نرخی نەوت چیە ؟
قەرزداری ئەم دەسەلاتە چۆن کاریگەری داناوە لە سەر بار ودۆخی قەیرانی ئابووری ، وە ژیان و گوزەرانی خەڵک لە ئیستا دا؟
کاریگەری ئەم قەرزانە لە داهاتوو و دوورماوەدا چی دەبن لەسەر نەوەکانی داهاتوو .. ؟
بۆچی دەسەلاتدارانی هەرێـم پارەی کەڵەکە بووی چەند دەیەی رابردوو بەکارناهێننەوە بۆ دەرچوون لەم قەرزانە ؟ ..
پێشبینیەکان چین بۆ کاریگەری پەتای کۆرۆنا لەسەر قوڵترکردنەوەی ئەم قەیرانە و کێشەکانی قەرزداری ؟