کاری نێوماڵ ، شانازی یان کۆیلایەتی یە بۆ ژنان !؟
گۆنا سەعید لەگەڵ هەردوو میوانی بەرنامە : شاعیر و چالاکوان کەژاڵ نوری ، وە ڕۆژنامەنوس و چالاکی سیاسی ماریا کارگەر ، گفت و گۆی ئەم پرسانە دەکەن :
ئەو هۆکارانە چین کە وایان کردوە کە کاری نیوماڵ ، منداڵداری و ئاگالیبوونی ئەندامانی خیزان ؛ خزمەت بە نەخۆش و پەککەوتە و پیاوان ، بکەونە سەر شانی ژنان ؟
ئایا ژنان بێ چارەن یان خۆیان ئەمەیان قبوڵە و لە خۆشەویستیدا دەیکەن ؟ ئایا دین و داب و نەریت و میدیا دەوریان چیە لەم مەسەلەیەدا ؟ ئەی دەوری حکومەت و دەسەڵات چی یە ؟ ..
ئایا دەسەلاتی سەرمایەداری چ کەڵکێک لە کاری نیو ماڵ کە ژن دەیکات ، وەردەگرێت ؛ ئەم کارە چ جێگا و ڕیگایەکی هەیە لە کایەی ئابووری و قازانج پەیداکردنی سەرمایەدا ؟
ژنان چۆن خۆیان رزگار دەبن لە کاری نیوماڵ ؛ ڕێگا جارەکان چین لەبەردەمیان ؟
بەشێک لە فیمینستەکانی ئەوروپا لە ڕابردوودا داوای کرێیان کرد بۆ کاری نێو ماڵ ، ئایا کاری نێوماڵ دروستە داوای کرێی بۆ بکرێت ؟
چارەسەری سۆشیالیستی بۆ ڕزگارکردنی ژن لە کاری نیوماڵ ئەوەیە کە بە کۆمەڵایەتی بکرێت ، ئەمە چۆنە ؟
هەر لەم سیستەمەی سەرمایەداریشدا ، لە ئەوروپا و دەوڵەتی وێڵفەری سۆشیال دیموکراتەکان ، بەشێک لەو رێگریانە لابراون لەبەردەم کاری ژنان لە دەرەوە کە بواری فراوانی بەشداری ژنانی فەراهەم کردوە لە کایەی گشتی دا بەلام هێشتا کاری ماڵ بە ئەرکی خێزان خۆی دەزانرێت ؛ بۆچی ؟