كوردستان لەبەردەم شاڵاوی داگیركاری توركیادا

كوردستان لەبەردەم شاڵاوی داگیركاری توركیادا
لە درێژەی زنجیرەیەك بەرنامە دژ بە داگیركارییەكانی توركیا،
لە بەرنامەیەكی راستەوخۆدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی بەرانگاری داگیركاری، تاڵانكردن و سوتاندنی سروشتی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

هەروا سەبارەت بە دژ وەستانەوە بەرانبەر بەو هێرش و پەلامارانەی توركیا دژی گەلی كوردستان ئەنجامی دەدات .

لەم بەرنامەیدا كە هاورێیان محمدی حاجی ئەحمەد و حسێن ئاڵەیی بەشدار دەبن و عەفان ئەحمەدی رۆژنامەنووس بەرنامەكە بەرێوەدەبات .

تەوەرەكانی بەرنامە تەرخان دەكرێت بۆ :

– ئەو هەلومەرجە چییە وادەكات توركیا بە ئاسانی خاكی كوردستان داگیربكات ؟

– رۆڵی وڵاتانی زلهێز و ئەنجامی كۆبونەوەكەی G7و سەرانی ناتۆ چییە لەسەر دۆزی گەلی كوردستان ؟

– كاردانەوە و رووبەروو بونەوەكان بە پێی پێوێستن تا بە ئێستا ؟

– لە جێگای دووبەرەكی و مەترسی شەری ناوەخۆ چۆن شەری وڵاتانی داگیركەر بكەین ؟

بەرنامەكە ئەمرۆ سێ‌ شەمە 15/6/2021 لەكاتژمێر 9:00 بەكاتی باشوری كوردستان راستەوخۆ پێشكەش دەكرێت، بینەران ئاگەداردەكەینەوە دەتوانن راستەوخۆ بینەربن و بە كۆمێنت بەشداری بكەن لە رێگای كەناڵەكانی( یوتوب و فیس بووك) . ئەدرێسی كەناڵ :

https://www.youtube.com/c/KanaliHiwa

https://www.facebook.com/kanalihiwa

 

(Visited 9 times, 1 visits today)

درێژەی بابەت...

LEAVE YOUR COMMENT

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .