بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی دیالۆگی هیوا سەبارەت بە هەندێک بابەتی گەرمی ڕۆژ

بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر هەندێک بابەتی گەرمی ڕۆژ

بینەرانی کەناڵی هیوا ئاگادار دەکەینەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧-٦ سەعات ٩ بەکاتی کوردستان بەرنامەیەکی دیالۆگی هیوا تایبەت دەکەین بە گفتوگۆ سەبارەت بە چەند بابەتی ڕۆژ لە کوردستان
لەم بەرنامەیەدا هیوا عمر و شەماڵ علی سەبارەت بەم بابەتانە دیالۆگ دەکەن:

١- نەخۆشخانەی هیوا و تایبەتی کردنی کەرتی تەندروستی لە کوردستان.
٢- کەیسی پێکهەڵپژانی چەکدارەکانی جەعفەر شێخ مستەفا لەگەڵ ئاسایش لەشاری سلێمانی. ململانێی تاقمە چەکدارەکان لە کوردستان و هەڕەشەی میلیشیایی لەسەر کۆمەڵگای کوردستان.
٣- دۆخی کارمەندانی تەندروستی لە کوردستان. بێمافی و بێ دەرەتانی کارگەران و توێژە ڕەنجدەرەکان لە کۆمەڵگای کوردستاندا. هەندێک نموونە و کەیسی زیندوو.
بینەران ئاگادار دەکەین کە ئەم بەرنامە ڕاستەوخۆیە تەنها لە ڕێگای کەناڵی یوتیوبی هیواوە بڵاودەبێتەوە.
سەبسکرایبی کەناڵی هیوا لەسەر یوتیوب بکەن و بە دۆست و هاوڕێکانی خۆتانی بناسێنن.
www.YouTube.com/kanalihiwa

(Visited 14 times, 1 visits today)

درێژەی بابەت...

LEAVE YOUR COMMENT

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .